گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە فشاری پەرلەمانتارە سوننە مەزهەبەکان خامنەئی کاردانەوەی نیشاندا

کەناڵێکی فەرمی ئێران سوکایەتی کردن بە خەلیفەکانی موسڵمانان و هاوسەری پەیامبەر پەخش دەکات

2019.05.26 - 13:25
کەناڵێکی فەرمی ئێران سوکایەتی کردن بە خەلیفەکانی موسڵمانان و هاوسەری پەیامبەر پەخش دەکات
ناس کورد- سرود بێژێکی شیعە لە کەناڵێکی فەرمی ئێرانەوە سوکایەتی بە خەلیفەکانی موسڵمانان و هاوسەری پەیامبەری ئیسلام دەکات ئەوەش کاردانەوەی توندی موسڵمانانی سوننە مەزهەبی ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوە. . بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، سرود بێژێکی شیعە لە مەراسمێکدا کە لە کەناڵی پێنجی فەرمی ئێرانەوە پەخشکراوە سوکایەتی بە ئیمامی ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان و عائیشە هاوسەری پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەکات. . لەیەکەم کاردانەوەدا پەرلەمانتارانی سوننە مەزهەب لە پەرلەمانی ئێران کاردانەوەی توندیان نیشاندا و داوای رونکردنەوەیان لەسەر روداوەکە کرد. . لە دوای روادوەکە دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران داوای لێبوردنی کرد و روداوەکەی بەهەڵەیەکی چەند کارمەندێک وەسفکرد. . پەرلەمانتارە سونەكانی ناو پەرلەمانی ئێران بووە ، كە داویان  لێكردوە بەزووترین كات  بەرپەرچی ئەو جۆرە ڕەفتارانە بداتەوە  كە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەكانی خامەنەئیی خۆیەتی . . هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2019 عەلی خامنەئی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرپرسانی پەیوەندیداری ئاگادارکردەوە کە سزای ئەو کەسانە بدەن لە ڕوداوەکە کەمتەرخەم بوون. . دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران رایگەیاندووە لەسەر داوای خامنەئی ژمارەیەک کارمەند لە کارەکانیان دەرکراون. . سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە لە لایەن سرودبێژەکانی شیعەوە نوێ نیە لە بۆنە ئاینیەکاندا دوبارە دەبێتەوە. . .