گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆربەیان لەبارەی نەوتەوەیە

بەڵگە: 113 پەرلەمانتار داوای پێنج گۆڕانكاریی لە بڕگەكانی بەشە بودجەی هەرێمدا دەكەن

2021.01.26 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە: 113 پەرلەمانتار داوای پێنج گۆڕانكاریی لە بڕگەكانی بەشە بودجەی هەرێمدا دەكەن

ناس كورد-

لە یاداشتێكدا 113 پەرلەمانتاری عێراق داوای پێداچوونەوە بە بڕگە و بابەتەكانی پەیوەست بە پشكی دیاریكراوی هەرێمی كوردستان لە ڕەشنوسی بودجە دەكەن، بەجۆرێك ڕادەستكردنی 460 هەزار بەرمیل نەوت و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان و هەڵگرتنی بڕگەی بژاردنی قەرزەكان لەخۆ بگرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاداشتەكە كە مێژووی 23 كانونی دووەمی 2021ی لەسەرە ( سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا) و وێنەی لای "ناس كورد" هەیە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كراوە و لەلایەن عەممار توعمەی سەرۆكی لیستی حیزبی فەزیلەوە ئیمزای بۆ كۆكراوەتەوە و لە كۆی 16 داواكاریی لەبارەی بودجەی گشتی 2021 ی عێراق، پێنجیان پەیوەندی بەپشكی هەرێمەوە هەیە و ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێت:

ـ هەڵگرتنی ئەو بڕگەیەی باسی شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات لە نێوان 2014_ 2019 لەكاتێكدا هیچ بڕە نەوتێكی رادەست نەكردووە.

ـ ناچاركردنی هەرێم بەرادەستكردنی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆو ئەگەر بەرهەمی زیاتر بوو لەمەش بەهەمانشێوەی رادەستی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی بكات.

ـ گواستنەوەی مادەی حەوت لە یاسای قەرزی ساڵی رابردوو بۆ ناو بودجە

ـ هەڵگرتنی بڕگەی چارەسەركردنی قەرزەكانی هەرێم لە نێوان 2014 _ 2019

ـ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە هاوپشكییەكانی هەرێم لەبواری نەوت لەمیانەی پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی عێراق. 

 

سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی لای خۆیەوە یاداشتەكەی ئاراستەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، بەپێی زانیارییەكانی سەر یاداشتەكەش ڕۆژی 21 كانونی دووەم ئامادە كراوە و لە 23 كانونی دووەم ئیمزاكۆكردنەوە كۆتاییهاتووە. 

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لایەنە عێراقییەکان داواى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم دەکەن،  بەو نرخەى کە سۆمۆ دەیفرۆشێت، ئەوەش مەترسییە بۆ سەر هەرێم.  

  

هۆشیار عەبدوڵا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، دیدی لایەنە عێراقییەکان دیاریکراو نییە لەبارەی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەدا، ئەوەی هەیە و  ئاماژەیەکی ڕوونە ئەوەیە داوای داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوت دەکەن بەو نرخەی کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت.  

  

وتیشى "ئەگەر کار بەوە بکرێت مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر هەرێم، چونکە هەرێم نەوت بە هەرزانتر دەفرۆشێت لە حکومەتی عێراق و جگە لەوەش تێچووی گواستنەوەی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک نزیکەی 10 دۆلارەو بەوەش ناتوانێت نرخی نەوت بەو نرخەی سۆمۆ بفرۆشێت".  

  

هۆشیار عەبدوڵا پێیوایە، دەبوو هەرێمی کوردستان ڕاشکاوانەتر قسەی لەسەر پرسی نەوت بکردایەو داوای هاوکاری بکردایە لەو هەڵانەی کە کراوە.  

  

"ئەوەی تا ئیستا هەیە گفتوگۆیەو چاوەرواندەکرێت لە هەفتەی داهاتوو قسە لەسەر دەقێکی جێگیر بکرێت، بەڵام ئەوەی دەبینرێت حکومەتی هەرێم ڕەنگە بیەوێت بەهانەیەک بدات بە دەستەوەو پابەندی پرۆژە یاساکە نەبێت، بەوەش ڕەنگە بەهەمان شێوەی ئیستا بمێنیتەوەو بەهەرێم بڵێن خۆت نەوت بفرۆشەو مووچە بدە، ئەوەش مەترسیدارە"، هۆشیار عەبدوڵا وادەڵێت.  

  

ماوەى دوو رۆژە شاندى هەرێم لەبەغدایە بۆ ئەنجامدانى دوایین گفتوگۆکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى 2021ى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمان، پێش ئەوەى لەپەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.    

  

فەیسەل عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ( 26ی کانوونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە" ناس کورد"ی ڕاگەیاند "گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمان بەردەوامە، لە دووڕۆژی ڕابردوودا تەنها تێڕوانیین بۆ ئەوداتا وژمارانە کراون کە شاندەکە پێشکەشی بە لیژنەکە کردووە".    

  

وتیشی "تائێستا هەردوولا نەچوونەتە ناو ناوەڕۆکی بابەتەکەوە، پێشبینی دەکەین لەڕۆژانی داهاتوودا زیاتر پرسەکە بۆهەردوولا ڕوونتربێتەوە".    

  

عیساوی کەهاوکات ئەندامی لیژنەی گفتۆگۆی نێوان بەغدا و هەولێر کە لەلایەن پەرلەمانەوە پێکهێنراوە باسى لەوەشکرد "کەشی دانوستانەکان تاڕادەیەکی باش ئەرێنییە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا ئاستەنگی زۆرمان لە بەردەمدایە، بۆیە پێویستیمان بەکاتی زیاترهەیە".    

  

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیلەوەشکردەوە "پشکی هەرێم لەبودجەی 2021دا هەروەک خۆی دەمێنێتەوە کە 12.67% گۆڕانکاری بەسەردا نایەت".    

  

وتیشی "بۆئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت پشکی تەواوی خۆی بەپێ ڕێژەی دانیشتوانەکەی لە بودجەی ساڵی 2021دا وەربگرێت، دەبێت هەموو داهاتەکانی ڕەوانەی خەزینەی حکومەتی فیدڕاڵی بکات، بەشێوەیەکی ڕوون و شەفاف".  

me_ga.php?id=2296

me_ga.php?id=2297me_ga.php?id=2298

me_ga.php?id=2299me_ga.php?id=2300me_ga.php?id=2301me_ga.php?id=2302me_ga.php?id=2303me_ga.php?id=2304

لا يتوفر وصف للصورة.