ناس كورد_
باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق بانگەوازێكی پەلەی بۆ دۆستەكانی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی نەخۆشخانەكان كە پڕبوون لە كۆرۆنا و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەكەیان نەماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامێکدا کە باڵیۆزخانەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "خەڵکەکەمان لە لوبنان لە قەیرانێکی لەناکاو و فشاری تەندروستیدان بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا، ئەوەش وای کردووە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستیی پڕ بن و نەتوانن وەک پێویست کار بکەن."
نوێ دەكرێتەوە