گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 30 ساڵدا، 860 رۆژنامەنووس خراونەتە زیندان

دۆسیەی رۆژنامەنووسە زیندانیكراوەكانی ئێران دەخرێتەوە بەر باس

2019.05.26 - 13:51
دۆسیەی رۆژنامەنووسە زیندانیكراوەكانی ئێران دەخرێتەوە بەر باس
ناس كورد– بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی كە دەست فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان كەوتووە ئەوە ئاشكرا دەكات لە دوای بەرپابوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەساڵی 1979 دەسەڵاتدارانی ئێران لەنێوان ساڵانی 1979-2009 كەدەكاتە 30 ساڵ، 860 ڕۆژنامەنووسیان خستوەتە زیندانەوە. . وڵاتی ئێران بەگوێرەی دواین پۆڵێنكردنی ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لەساڵی 2019 ( 6) پلە لەڕیزبەندییەكە كە لە 180 وڵات پێكهاتووە پاشەكشەی كردووە و لە پلەی 164دا جێگیر بووە. . دوای ئەوەی دەزگا ئەمنییەكانی ئێران ئەمساڵ و لەڕۆژی جیهانی كرێكاراندا زیاتر لە35 كرێكار و چەندین ڕۆژنامەنووسیان دەستگیركرد بەهۆی بەشداریكردنیان لەخۆپیشاندانێكدا، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، كە بارەگای سەرەكی لە شاری برۆكسلە، هاتە دەنگ و لە راگەیاندراوێكدا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد بەزووترین كات و بەبێ‌ مەرج ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئازاد بكات.   "ماوەی 40 ساڵە ڕژێمی ئێران بە بەرنامەیەكی داڕێژراوەوە و بەشێوەیەكی بەردەوام ڕۆژنامەنووسان لە هەردوو رەگەز دەچەوسێنێتەوە"     . فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كردووە هەردوو ڕۆژنامەنووس كیڤان سەمیمی سەرنووسەری گۆڤاری "ئێران فاردا" و مەرزیە ئەمیری پەیامنێری ڕۆژنامەی "شەرق" كە ماوەی سێ ‌هەفتەیە لە زیندانەكانی ئێراندان، لەگەڵ 4 ڕۆژنامەنووسی دیكەش كە ماوەیەكی زۆرە لە زینداندان، بە زووترین كات ئازاد بكات. . هەڵسوكەوتی دەزگا ئەمنییەكانی ئێران بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان "ئەنتونی بیلانجەر"ی ئەمینداری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی هێنایە دەنگ، دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسەكانی بە "ڕەفتارێكی داپلۆسێنەر وێنا كرد". aa2_156.jpg?_hHVEP6O0lYH3U8ZHMnzrU.TJr5.LC1x . بیلانجەر وتی:"ئەو ڕۆژنامەنووسانە لەسەر دەنگی زوڵاڵ و بەرگریكردن لەمافی داواكردن دەستگیركراوون و دەبێت ئازاد بكرێن". . لەساڵی 2018 دەسەڵاتدارنی ئێران لەشاڵاوێكی ڕەشبگیریدا زیاتر لە 40 ڕۆژنامەنووسیان دەستگیركرد كە 13 ڕۆژنامەنووسیان بە فەرمانی دادگاكانی ئێران لە 3 ساڵەوە بۆ 26 ساڵ زیندانی كران، هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی تایبەت بە ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور 4 ڕۆژنامەنووسیش لە سێدارە دراوون. . كریستوف دیلوار سەرۆكی ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژە بەوە دەكات "ماوەی 40 ساڵە ڕژێمی ئێران بە بەرنامەیەكی داڕێژراوەوە و بەشێوەیەكی بەردەوام ڕۆژنامەنووسان لە هەردوو رەگەز دەچەوسێنێتەوە لە تاریكی زیندانەكاندا قەتیسی كردوون، ئەو ڕژێمەش هیچ كات ڕاستی نەكردوە كە دەڵێت زیندانەكان ڕۆژنامەنووسانی تێدا نییە". . "ئەو ڕۆژنامەنووسانە لەسەر دەنگی زوڵاڵ و بەرگریكردن لەمافی داواكردن دەستگیركراوون و دەبێت ئازاد بكرێن" . هەروەها دیلوار باس لەوەشدەكات ئەو زانیاریانەی كە لایان پارێزراوە پێشكەش بە كۆمسیاری باڵای كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەن، بە تایبەتی دۆسێی دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس "سەركۆهی" سەرنووسەری گۆڤاری سیاسی "فەرج " كە لە ساڵی 1996ەوە بێسەروشوێنە و هەروەها دوسیەی ژنە فۆتۆگرافی كەنەدی بە ڕەگەز ئێرانی "زەهرە كازمی" كە لەساڵی 2003 بەهۆی ئەشكەنجە و لە سەردەستی دەزگا ئەمنیەكانی ئێران گیانی لە دەستدا. . هاوكات ڕاپۆرتەكانی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژەیان بەوە كردوە كە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەكان دژ بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی پێشووی ئێران ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی 2009 زیاتر لە 6 هەزار كەس كە لە نێوانیاندا دەیان ڕۆژنامەنووس هەیە خراونەتە زیندانەوە و بەشێوەیكی دڕندانە و پلانداڕێژراو مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و تەندروستی زۆربەی زیندانیەكان باش نییە و هیچ چارەسەرێكی پزیشكی پێویستیان بۆ دابین ناكرێت، ئاماژەش بەوە دەكات كە هەرە زۆری ئەو ڕۆژنامەنووسانەی كە لە زیندانەكانی ئێراندان هەلی دادگایكردنێكی دادپەروەرانەیان بۆ نەڕەخساوە. .