گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 100 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

2021.01.26 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 100 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ناس کورد-

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا 100 ملیۆن کەسی تێپەڕاند و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لەجیهان گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 149 هەزار و 507 کەس.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی (worldometers) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (سێشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2021)، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 100 ملیۆن و 286 هەزار و 772 کەس و لەو ژمارەیەش 72 ملیۆن و 313 هەزار و 625 کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

 

لەبارەی ئامارەکانی گیانلەدەستدانیش بەهۆی پەتای کۆرۆنا ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە، تا بەیانی ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 149 هەزار و 507 کەس گیانیانلەدەستداوە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاش بە توشبوونی 25 ملیۆن و 861 هەزارو 597 کەس بە پەتای کۆرۆنا لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی وڵاتاندایە و دوای ئەویش هیندستان و بەرازیل دێت لە زۆری ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا.