گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بایدن ئەگەرى رزگاربوونى ترەمپ لەکاتى دادگایکردنیدا ئاشکرادەکات

2021.01.26 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن ئەگەرى رزگاربوونى ترەمپ لەکاتى دادگایکردنیدا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، پێیوانییە دەنگى پێویست کۆبکرێتەوە بۆ تاوانبارکردنى دۆناڵد ترەمپ لەکاتى دادگاییکردنى لە ئەنجومەنى پیران لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی کەناڵى "سی ئێن ئێن"ى ئەمەریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بایدن گومانى خۆى نیشانداوە لەوەى 17 ئەندامى کۆمارییەکان لە ئەنجومەنى پیران دەنگ بدەن بۆ تاوانبارکردنى ترەمپ، کە ژمارەیەکى پێویستە بۆ هەنگاوێکى لەو شێوەیە، ئەگەر سەرجەم دیموکراتەکانیش لەو بارەیەوە دەنگ بدەن.

 

لەگەڵ ئەوەشدا بایدن جەختیکردووەتەوە، کە پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ترەمپ ئەنجام بدرێت.

 

رۆژى دووشەممە ئەنجومەنى پیران بەفەرمى بڕیارى تۆمەتبارکردنى ترەمپى بەدەستگەیشت کە لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە دەرکرابوو بۆ دادگاییکردنى، بەتۆمەتى هاندانى هێرشکردنە سەر باڵەخانەى کۆنگرێس، ئەوەش دەبێتە یەکەم رێوشوێنى لەو شێوەیە لە مێژووى ئەمریکادا کە سەرۆکى پێشوو بە ئامانج بگرێت.