گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى ڤاکسینى کۆرۆناى ئاشکرا کرد

2021.01.26 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى ڤاکسینى کۆرۆناى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە کۆتایى مانگى شوباتى داهاتوو ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن خەڵاتى ئەندامى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لە پەرلەمانى عێراق (26ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "لە کۆتایى مانگى شوباتى داهاتوو ملیۆنێک و 600 هەزار ڤاکسینى جۆرى فایزەر دەگاتە عێراق".

 

وتیشى، وەزارەتى تەندروستى عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى کۆفاکس رێکەوتووە بۆ هاوردەکردنى 8 ملیۆن ڤاکسینى کۆرۆنا و وابڕیارە لە مانگى نیساندا بگاتە عێراق.

 

بەوتەى ئەندامەکەى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق هەتا ئێستا بڕى ڤاکسینى ئەسترازینیکاى بەریتانى دیارى نەکراوە بۆ هاوردەکردنى بۆ عێراق.

 

بەوتەى خەڵاتى ئەو سێ ڤاکسینە لەلایەن تیمێکى تایبەتمەندى وەزارەتەوە کۆدەنگى لەسەر دراوە و لەیەک کاتدا هەر سێکیان هاوردە ناکرێن بەڵکو بە گوژمەى جیا و لە کاتى جیادا دەگەنە عێراق.

 

ئەندامەکەى لیژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق هۆکارى درەنگ گەیشتنى ڤاکسینەکانى بۆ هۆکارى لۆجیستى و تەکنیکی تایبەت گەڕاندەوە.