گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانياری و وردەکاری

پارتى دوو ’’پەیامى’’ گەیاندووەتە بەغدا

2021.01.25 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى دوو ’’پەیامى’’ گەیاندووەتە بەغدا

ناس کورد-

سەرۆکى شاندی پارتی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیاندا دوو پەیامیان لەبارەى بودجە و دۆخى عێراق گەیاندووەتە لایەنە سیاسییەکان و بە ڕاشکاوى پێیان وتوون کە ئەگەر شەراکەتیان ناوێت جێگرەوەى دیکە هەیە کە بیرى لێبکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژ نورى شاوەیس کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیشە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى شەرقیە کە "ناس کورد" (25ی کانونی دووەمی 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لە سەردانەکەى شاندى پارتیدا بۆ بەغدا پەیامى ڕاشکاویان داوەتە لایەنە عێراقییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، "پێمان وتوون با بە ڕاشکاوى بدوێین، چونکە ئەگەر وانەبێت ناتوانین بگەین بە ئەنجام، ئەگەر شەراکەتتان ناوێت جێگرەوەى دیکە هەیە و دەبێت بیرى لێبکەینەوە، مەرج نییە ئەوپەڕى یان کەمتری داواکارى بێت، بەڵکو دەکرێت داواکارییەکى گونجاو بێت".

 

ڕۆژ نورى شاوەیس باسى لەوەشکرد، ئاڕاستەیەکى دیایکراو هەیە لە عێراق پارتى وەک سەرچاوەى گرفتەکان دادەنێت، بۆیە بە لایەنە عێراقییەکانیان وتووە ئەگەر شەراکەتیان دەوێت ئەوان دەرگامان کراوەیە.

 

لەبارەى بەشە بودجەى هەرێمەوە، ڕۆژ نورى شاوەیس وتى، "گەیشتوینەتە دەرەنجامێک کە ڕەنگە بۆ ئێمە تەواو جێگەى ڕەزامەندى نەبێت، چونکە بەپێی دەستور پشکى هەرێم و پارێزگاکان لەسەر چەند بنەمایەک دیاریکراون".

 

دەشڵێت، پارتى بەتەنها سەردانى بەغداى کردووە، چونکە ئەگەر شاندەکە لایەنەکانى دیکەى تێدا بوایە رەنگە هەڵوێستەکان ڕاشکاوانە و یەکگرتوو نەبوایە، بۆیە ئەوان راشکاوانەتر گفتوگۆیان کردووە و بەرپرسیارێتیش هەڵدەگرن.

 

پێشتر ئەندامێكی شاندی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا کۆبوونەوەکانیان بە "بەرهەمدار" وەسف کرد و وتی، گەیشتوونەتە لێكتێگەشتن و بڕوای هاوبەشی سیاسی سەبارەت بە كۆی گشتیی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداویستییەكانی چاكسازیی بنەڕەتی.  

  

جەعفەر ئێمینکی کە هاوکات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیشە لە نوسینێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (16ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "لەمیانی دیدار و چاوپێكەوتنەكانمان لەم هەفتەیەدا وەكو شاندی پارتی، لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییە عیراقییەكان لە بەغدا گەیشتینە لێكتێگەییشتن و بڕوایەكی هاوبەشی سیاسی سەبارەت بە كۆی گشتیی پرۆسەی سیاسی و بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداویستییەكانی چاكسازیی ریشەیی".  

  

جەعفەر ئێمینكی وتیشی، "باسمان لەو پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ كرد، كە بەردەوام كۆسپ و تەگەرەی دێتە پێش و پێویستیی پەلەكردن لە چارەسەركردنی ئەو كۆسپ و تەگەرانە لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتیمانی و پێداویستییەكانی سازان و پشتبەستن بە دەستووری هەمیشەیی".