گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەی نوێ: بەیاننامەکە لە لایەن پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتیەوە دەرکراوە

بەیاننامەی مافی مرۆڤی عێراق: شاسوار خۆی داوایکردووە لە زیندانی تاکە کەسیدا بێت

2019.05.26 - 12:40
بەیاننامەی مافی مرۆڤی عێراق: شاسوار خۆی داوایکردووە لە زیندانی تاکە کەسیدا بێت
ناس کورد- ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق دەڵێت، سەردانی شاسوار عەبدولواحید و گیراوانی دیکەی نەوەی نوێی کردووە و بارودۆخی تەندروستیان باشە مانیان لە خواردن نەگرتووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی  کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بەسمە محەمەد، ئەندامی کۆمسیۆنەکە،  سەردانی ئاسایشی سلێمانی کردووە و لە نزیکەوە چاوی بە هەر یەک لە شاسوار عبدالواحید و دەستگیراوانی دیکەی نەوەی نوێ کەوتووە و بەدواداچوونیی بۆ دۆخی مرۆییان کردووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکەدا شاسوار عەبدولواحید بەو ئەندامەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی وتووە: " بوونم لە زیندانی تاکە کەسیدا لەسەر داوای خۆم بووە و مانم لە خواردن نەگرتووە و تەندروستیم زۆر باشە". . لەو بارەیەوە کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد ڕاگەیاند: " بەسمە محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە لە فراکسیۆنی یەکێتی و ئێستاش بەو نەفەسە حیزبییە کار دەکات، نەوەک ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ". . پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ جەختیشیکردەوە، شاسوار عەبدولواحید ماوەی 11 ڕۆژە لە زیندانی تاکە کەسیدایە و مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستیشی ناجێگیرە، هەربۆیە گرنگی بە وتەکانی ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق نادەن. . نزیکەی مانگێکە چەند ئەندامێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژیشە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە بەبڕیاری دادوەری ئاسایشی گشتی  دەستگیرکراون.