ناس کورد-
کۆمپانیای مۆدێرنا کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بەرهەمهێناوە باوەڕی وایە ڤاکسینەکەى کاریگەرە بۆ جۆرە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا کە لە بەریتانیا و ئەفریقای باشور بڵاوبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "هیچ جۆرە کەمبوونەوەیەکمان لە وەڵامی دژە تەنەکان بەدی نەکردووە لە دژی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا دۆزراوەتەوە، هەرچەندە وەڵامی دژە تەنەکان لە بەرامبەر ئەو جۆرە گۆڕاوەی کە لە ئەفریقای باشوار بەدی کراوە تۆزێک کەمی کردووە بەڵام هێشتا بەسە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە توشبوونی بە ڤایرۆسەکە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر پۆڵ ئۆفیت، شارەزایەکی نەخۆشییە پەتاییەکان لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە کە نیگەرانییەکی زۆر کەمی هەیە لەوەى ڤاکسینەکان کاریگەر نەبن لە دژی جۆرە نوێیەکانی ڤایرۆسەکە و دەڵێت، "ڕاستە ئەوە جێگەی نیگەرانییە کە ڤاکسینەکە وەڵامی کەمتری هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ناتپارێزێت لە توشبوون."
پۆڵ جەخت دەکاتەوە کە "ئەو وەڵامە کەمەش دەتوانێت مرۆڤ لە توشبوون بپارێزێت."
دەرکەوتنی چەند جۆرێکی گۆڕاو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و ئەفریقای باشور و ژاپۆن و بەڕازیل، نیگەرانی لای زۆربەی وڵاتان دروست کردووە.
پێشتر بۆریۆس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی، بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکان جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا دەرکەوتووە دەکرێت کوشندەتر بێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی داونینگ ستریتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بۆریۆس جۆنسن (22ی کانونی دووەمی 20212) دەڵێت، "سەرباری خێرا بڵاوبوونەوەى، بەپێی هەندێک بەڵگەی نوێ وا دەردەکەوێت کە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کە یەکەمجار لە لەندەن و باشوری ڕۆژئاوا بڵاوبووتەوە پلەیەکی بەرزتری کوشندەیی هەیە."
هاوکات ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایگەیاند، ڤایرۆسە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا سەریهەڵدا گەیشتووەتە 60 وڵات، دەشڵێت، تا تەشەنە بکات هێندە تواناى گۆڕینى زیاتر دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى (20ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاوى دووەم کە لە باشوورى ئەفریقیا سەریهەڵدا کە پێدەچێت لەوەى بەریتانیاش زیاتر تەشەنە بسەنێت لەئێستادا گەیشتووەتە 23 وڵات.
ڕێکخراوەکە دەشڵێت، جۆرێکى ترى ڤایرۆسەکە لە یابان سەریهەڵداوە و کاریگەرییەکى بەهێزى بۆ سەر کۆئەندامى بەرگریی مرۆڤ هەیە و ئەوەش پێویستى بەزیاتر بەدواداچوون هەیە.
ڕێکخراوەکە دەشڵێت، تاوەکو ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە هێندەش دەرفەتى خۆگۆڕینى زیاتر دەبێت و دۆخى جیهانى گواستنەوەشى وادەکات پێشبینى سەرهەڵدانى چەند نەوەیەکى ترى ڤایرۆسە بکرێت.