گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی ناوەڕۆکى گفتوگۆکانى لەگەڵ شاندى هەرێم ئاشکراکرد

2021.01.25 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی ناوەڕۆکى گفتوگۆکانى لەگەڵ شاندى هەرێم ئاشکراکرد

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داواکارییەکانى لیژنەکەى لە شاندى هەرێم ئاشکراکرد و  جەختیکردەوە، بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێت هەموو شایستەکانى بە دەستبهێنێت، دەبێت هەموو داهاتەکانی ڕادەست بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجد عزاب وائیلى، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  لە هاوپەیمانێتی سائیرونی سەر بەموقتەدا سەدر ( 25ی کانوونی دووەمی 2021) لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە کە "ناس کورد" بینوویەتی ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ و ڕۆژانی دواتریش بەڕێوەدەچن کۆبوونەوەی هونەریین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "بۆئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت پشکی تەواوی خۆی بەپێی ڕێژەی دانیشتوانەکەی لە بودجەی ساڵی 2021دا وەربگرێت، دەبێت هەموو داهاتەکانی ڕەوانەی خەزینەی حکومەتی فیدڕاڵی بکات، بەشێوەیەکی ڕوون و شەفاف".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسى لەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا بە ڕاشکاوانە داوامان لە شاندەکەی هەرێم کردووە کە ئەو داهاتەی پێویستە ڕادەستی بکات شەفاف و ڕوون بێت بۆ ئەوەی بکرێت بە یاسا و لە ناو پڕۆژیاسای بودجەی 2021دا جێگیربکرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕێکبخرێت".

 

دوێنێ یەکشەممە شاندى هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى دوایین گفتوگۆکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە پێش ئەوەى لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

 

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی دووەمی 2021) وتی "شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی تاوتوێی بابەتی پڕۆژەیاسای بودجەی کردووە، گفتوگۆکانمان لەبارەى بودجە هەردوو بواری هونەری و سیاسیش دەگرێتەوە."  

 

خالید شوانی ڕاشیگەیاند، "هەندێک لە بەرپرسانی بەغدا تێبینی و پرسیاریان هەبوو لەبارەى داهاتی بەدەستهاتووی هەرێم و قەبارەى خەرجییەکان و داوایان کردووە ڕوونکردنەوە بدەین"، بەڵام شوانی ڕەتی کردەوە کە "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەک ملیۆن و 230 هەزار بێت وەک ئەوەی دەوترێت."  

  

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ڕوونیکردەوە کە "ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی هەرێم لە 750 هەزار کەس تێپەڕ ناکات، ئەوەی تر خانەنشینان و دەستبەری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدانن" و دەڵێت، "12%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان موچە و هاوکاری وەردەگرن."  

  

وتیشی، "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 10%ی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق تێپەڕناکات."  

  

خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەرێم بە تێکڕا ڕۆژانە 430 بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، ئەوەش بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)."  

  

ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، 425 هەزاری لێ هەناردە دەکات و 25 هەزاریشی لەناوخۆدا بەکاردەهێنێت."