گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەرێم ژمارەی موچەخۆرانى ئاشکرا دەکات.. ’’ئەوەى بەغدا ڕاست نییە’’

2021.01.25 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم ژمارەی موچەخۆرانى ئاشکرا دەکات.. ’’ئەوەى بەغدا ڕاست نییە’’

ناس كورد-

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ژمارەی "ڕاستەقینەی" فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت، 12%ی دانیشتوانی هەرێم موچە و هاوکاریی حکومی وەردەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید شوانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی دووەمی 2021) وتی، "دروستکردنی لیژنەیەکی چاودێر دارایی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ چارەسەر دەکات."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی تاوتوێی بابەتی پڕۆژەیاسای بودجەی کردووە" و جەخت دەکاتەوە کە "گفتوگۆکانمان لەبارەى بودجە هەردوو بواری هونەری و سیاسیش دەگرێتەوە."

 

خالید شوانی ڕاشیگەیاند، "هەندێک لە بەرپرسانی بەغدا تێبینی و پرسیاریان هەبوو لەبارەى داهاتی بەدەستهاتووی هەرێم و قەبارەى خەرجییەکان و داوایان کردووە ڕوونکردنەوە بدەین"، بەڵام شوانی ڕەتی کردەوە کە "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەک ملیۆن و 230 هەزار بێت وەک ئەوەی دەوترێت."

 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ڕوونیکردەوە کە "ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی هەرێم لە 750 هەزار کەس تێپەڕ ناکات، ئەوەی تر خانەنشینان و دەستبەری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدانن" و دەڵێت، "12%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان موچە و هاوکاری وەردەگرن."

 

وتیشی، "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 10%ی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق تێپەڕناکات."

 

خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەرێم بە تێکڕا ڕۆژانە 430 بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، ئەوەش بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)."

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، 425 هەزاری لێ هەناردە دەکات و 25 هەزاریشی لەناوخۆدا بەکاردەهێنێت."

 

وتیشی، "دروستکردنی لیژنەیەکی چاودێری دارایی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەکات، هەندێک لە ناکۆکییەکانیش بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە گەورە دەکرێن."

 

دوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی دوێنێی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا تاوەکو سەرۆکایەتیی شاندی هەرێم بکات، لە پێش کۆبوونەوەکەش، ئەندامانی عەرەب لە لیژنەی دارایی داوایان لە شاندەکە کردووە، وەڵامی پرسیارێکیان بۆ ئامادە بکەن.