گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و وردەکاری

دارەکەی گوندی نەوێ کە بڕینەوەی هەرای نایەوە ’’نەخۆش بووە’’

2021.01.25 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
دارەکەی گوندی نەوێ کە بڕینەوەی هەرای نایەوە ’’نەخۆش بووە’’

ناس کورد-

دۆسیەى بڕینەوەى دارە بەتەمەنەکەى گوندی نەوێ لە ناحیەى خورماڵ دراوەتە دەست داواکارى گشتى، بەڕێوەبەرى ناحیەکەش دەڵێت، دارەکە نەخۆش بووە و زیانى هەبووە بۆ کۆنکرێت و کارێزى مزگەوتەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەڕاستى ئەم مانگە، بڕینەوەى دارێکى تەمەن 60 ساڵ لە مزگەوتێکى گوندى نەوێى ناحیەى خورماڵ کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکرا کە دارەکەیان بڕیبووەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عوسمان ئەنوەر، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (25ی کانونی دووەمی 2021) کە ئەمڕۆ سەردانى مزگەوتەکەى کردووە ڕایگەیاند، ڕێککارە یاساییەکان لەبارەی بڕینەوەی دارەکەی مزگەوتی گوندی نەوێ بەردەوامە.

 

وتیشى، "دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە دارەکە لە ڕاستیدا نەخۆش بووەو وەک ئەوەی دەوترا کێشەی بۆ کۆنکرێتی مزگەوتەکە و وشک بوونی کارێزی هەڵواسراوی مزگەوتەکە دروستکردبوو کە وەکو سەرچاوەی ئاوی مزگەوت سود لەو کارێزە دەبینن".

 

"ئەو پرسە زیاد لە پێویست گەورە کرا چونکە لەناو ئەو مزگەوتە چەندین داری دیکەی تێدایەو لە گوندەکەش چەند دارێکی هاوشێوە هەیە بۆ باس نەکراوە؟ بەڵام ئەوەی هەڵە بووە کە بەبێ پرس ئەوکارەیان کردووەو بۆ ئەوەش من پۆلیسی دارستان لێ ئاگادار کردەوە و پرسەکە خراوەتە بەردەست داوکاری گشتی و چاوەڕوان دەکەین بزانین ئەنجامەکەی چی دەبێت"، عوسمان ئەنوەر وایوت.



پێشتر ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکردبوو، هیچ کارمەندێکیان لەناو مزگەوتی گوندی نەوێ نییە، ئەوانەشی ئەو کارەیان کردووە خەڵکی گوندەکەن و وێنە و ناونیشانیان هەیە.  

 

 ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی دارەکەیان بڕیوەتەوە پێشتر پرسیان بە ئەوقافی هەڵەبجە نەکردووە وهۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە گوایە شوێنەکەیان پێویست بووە کە ئەوەش هۆکارێکی لاوازە".   

me_ga.php?id=2285me_ga.php?id=2284me_ga.php?id=2286