گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

دوو پەرلەمانتار بۆ پۆلیسی سلێمانی: شوێنی ئۆتۆمبێلەکان ڕوونن

2021.01.25 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پەرلەمانتار بۆ پۆلیسی سلێمانی: شوێنی ئۆتۆمبێلەکان ڕوونن

ناس کورد-

هەردوو پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێن، زیاتر لە 16 هەزار ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراو بە شێوەی قاچاخ هاوردەی هەرێم کراون و شوێنی مۆڵکردن و ڕاگرتنیان ڕوونە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد لە فەیسبوکی خۆیان ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و (25ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێن، "زیاتر لە 16 ھەزار ئۆتۆمبێل خوار مۆدیلی ڕێگا پێدراو بە شێوەی قاچاخ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، لە ڕۆڵس ڕایس، لکزس، تیۆتا، مارسیدس، بی ئێم و شۆفرلێت و چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی گرانبەھا."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەش دەکەن کە "شوێنی مۆڵکردن و ڕاگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕونن لە باخ و پێشانگا و گەراجدان، بەشێکیشیان لە شەقامەکاندان بە چەندین ژمارەی جیاوازەوە، بەڵام بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ تەنھا جۆرێک ئۆتۆمبێل دەخاتە لیستی سزاکانی کە "مەلیکەیە"یە."


ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن، "لوتکەی دەسەڵات ئێستا لە پشت قاچاخچێتی ئۆتۆمبیلی گرانبەھاوەیە، ھێزە ئەمنییەکان خۆیان پاسەوانی قاچاخچێتین لە خاڵە سنوریەکان و تەنسیق بۆ ئەم ئۆتۆمبیلانە دەکەن، لە عەقاری نوسینگەیان داناوە، ھەر ئۆتۆمبیلێکی گران بەھا بە حەوت ھەزار بۆ 12 دۆلار داخڵ دەکرێن!".

 

باسیان لەوەشکردووە کە "ئێستا ھەوڵێک لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە ھەیە ئۆتۆمبێلی "مەلیکە" دەستی بەسەردا بگیرێت و ئەو ئۆتۆمبیلە گرانبەھایانەش کە قاچاخن و خوار مۆدیلن ژمارە بکرێن، ئەمەش شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی.. بە دڵنیایی ئێمە ڕێگر دەبین لە بڕیارێکی لەم شێوە."


ئاماژە بەوەش دەکەن کە "ئەگەر بڕیارە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلی "مەلیکەکدا" بگیرێت، پێویستە دەستبەسەر ھەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەدا بگیرێت بەرپرسە قاچاخچیەکان داخڵیان کردوەو دەیان ملیۆن دۆلاریان پێ وەرگرتووە."