گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدانى دەرفەت

بایدن هەنگاوی یەکەم دەنێت بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران

2021.01.25 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن هەنگاوی یەکەم دەنێت بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران

ناس كورد-

بەرپرسێکی ئەمەریکی لەواشنتۆن ڕایگەیاند، ئیدارەکەی جۆبایدن، بەنیازە لەڕێگەی نێوندگیرە ئەورپییەکانەوە دەرچەیەک بۆگفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا فەراهەم بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی"سکای نیوز" بەریتانی( 25ی کانوونی دووەمی 2021) کە زانیارییەکانی لەزاری بەرپرسێکی ئەمەریکی لەواشنتۆن وەرگرتووە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "ئیدارەکەی جۆبایدن، بەنیازە لەڕێگەی نێوندگیرە ئەورپییەکانەوە دەرچەیەک بۆ گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا بدۆزێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سیاسەتەکەی بایدن جەخت لە ستراتیژیەتی بەرپەرچدانەوەی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەکە هاوشان لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران".

 

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە وتیشی "ئەمەریکا بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەوئامانجە لە پەیوەندی نەپساودایە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لەکەنداو و ئیسرائیل".

 

دەشڵێت "سەردانەکەی کینس ماکینزی، فەرماندەی  فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەو پرسەوە هەیە، کە ئیدارەکەی بایدن بەنیازە جێبەجێى بکات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) ماکینزی لە ناو فرۆکەیەکی سوپای وڵاتەکەی کە گەشتی دەکرد بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند، بە هاتنی بایدن، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران چووەتە بواری پێدانی دەرفەت بەو وڵاتە.