گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گۆڕانکاریى لەبەشە خۆراکى مانگانەدا دەکرێت

2021.01.25 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریى لەبەشە خۆراکى مانگانەدا دەکرێت

ناس كورد-

 

وەزیرى بازرگانى عێراق دڵنیایى دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتییان بۆ ئەم ساڵ دەدات و دەڵێت گۆڕانکارى لەپێدانى بەشە خۆراکەکاندا دەکەن بەشێوەیەک هەژاران زیاتر سوودى لێ وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى عێراق لەلێدوانێکيدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، دواکەوتنى پێدانى بەشە خۆراکى مانگانە لەساڵى ڕابردوودا هۆکارەکەى بۆ کەمى دەرماڵەى دارایى گەڕایەوە کە بەشێوەى پچڕ پچڕ دەدرایە وەزارەت، کە قەیرانى ئابوورى و پەتاى کۆرۆنا هۆكاربوون.

 

وتیشى وەزارەتەکەیان بەبەردەوامى و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران و لیژنەى ئابووریدا قسە دەکات  بۆ ڕادەستکردنى دەرماڵەى تایبەت بەوەزارەتەکەیان لەسەرەتاى ساڵەوە، بۆ ئەوەى بتوانن گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکاندا بۆ ئامادەکردنى خۆراکەکان واژۆ بکەن ئەوەش لەکاتێکدا گەر دەستخستنى خۆراکەکان سستى تێکەوت.

 

جبورى دەشڵێت، حکومەت دەرماڵەیەکى باشى بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە ئەوە سەربارى پاڵپشتیەکانى پەرلەمان بۆ ئەو پرسە.

 

وەزیرى بارزگانى ئەوەشى ئاشکرا کرد، لیژنەیەکی وەزارییان بەسەرۆکایەتى وەزیرى کار و بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پێکهێناوە بەمەبەستى چاکسازیکردن لەکارتى مانگانەى بەشە خۆراکدا بەجۆرێک بتوانرێت بەشە خۆراکى تایبەت بۆ ئەو خێزانانە دابینبکرێت کە داهاتێکى سنورداریان هەیە یاخود بەپارە پێیان بدرێت.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وەزارەتەکەیان ماوەى دابەشکردنى ئاردى لە 45 ڕۆژەوە بۆ 35 ڕۆژ کەمکردووەتەوە ئەوەش لەڕێگەى دابینکردنى دە بەشى زیادەوە کە لەکۆگاکانى ئارددا هەیە.