گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کار بۆ ڕێکخستنەوەی وتاری ئاینی دەکرێت لە مزگەوتەکانی هەرێم

2021.01.25 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
کار بۆ ڕێکخستنەوەی وتاری ئاینی دەکرێت لە مزگەوتەکانی هەرێم

ناس کورد-

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای بۆردى وتارى هه‌ینی كۆبووه‌وه‌ و ئەنجامی توێژینەوەیەكی مەیدانی لەبارەی وتاری هەینی , ڕەوشی مزگەوتەکان لە هەرێمی کورستان خرانەڕوو، سەرۆکی لیژنەکەش دەڵیت، "کار بۆ ڕێکخستنەوەی وتاری ئاینی دەکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەیان (25ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئەو توێژینەوەی لە کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کرابوو تایبەت بە وتاری ئاینی و کەموکورتییەکان و ئەو مزگەوتانەی وتاری ئاینی تێدا دەدرێت، بۆ ئەوەش داواکرا لە داهاتوودا کار بۆ یەکخستن و دیاریکردنی وتاری هەینی بدرێت لە مزگەوتەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەبارەی ئەوەی تاچەند پابەندبوون هەبووە بە بڕیارێکی پێشتری وەزارەتی ئەوقاف کە دەبوو مامۆستایانی ئاینی پابەندی ئەو وتارانە بن کە لەلایەن لیژنه‌ی باڵای بوردی وتاری ھەینی دیاریدەکرێت، سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان وتی، "هەندێک مامۆستای ئاینی پابەند نەبوون و لە داهاتووش کە ڕێکخستنەوە دەکرێت فشار ناکرێت لە مامۆستایان".

 

سەبارەت بەو مامۆستا ئاینییانەی لە ماوەی ڕابردوو لەسەر وتاردان و ڕەخنە گرتن دوورخراونەتەوە، هەورامان گەچێنەیی وتی: "ژمارەیەک لەو مامۆستایانە گەڕاونەتەوە بۆ وتاردان و ژمارەیەکی دیکەش تاوەکو ئێستا بەدواداچوون لەبارەی دۆسییەکانیان بەردەوامە".