گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى نوێى ئێران بۆ هەڵپەساردنى چەند هەنگاوێکى ئەتۆمى وڵاتەکەى 

2021.01.25 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى نوێى ئێران بۆ هەڵپەساردنى چەند هەنگاوێکى ئەتۆمى وڵاتەکەى 

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى لەسەر بنەماى کاردانەوە بڕیارەکانى لەبارەى ڕێککەوتنى ئەتۆمیەوە نادات و گەر ئەوروپا و ئەمەریکا مامەڵەکانیان ڕێکبکەنەوە و سزاکانى سەر ئێران سوک بکەن، ئەوانیش کۆمەڵێک هەنگاویان ڕادەگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى فارس نیوزى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە لەوەڵامى دەکردنى پشکێنەرانى ئاژانسى وزەى ئەتۆمى نێودەوڵەتیدا، سەعید خەتیب زادە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (25ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، بەپێى یاسایەکى ئەمدواییە دەرکراوە ئەنجومەنى شورا حکومەتى ئێران و ئاژانسەکە بەرپرسیار کردووە و لەکاتێکدا ئەمەریکا و ئەوروپا پابەندى بەڵێنەکان نەبن ئەوا ئەوانیش کارەکانیان هەڵدەپەسێرن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئێران هاریکارییەکانى لەگەڵ ئاژانسى وزەى ئەتۆمیدا ڕانەگرتووە ئەوروپا و ئەمەریکا دەرکردنى پشکێنەرەکان دەکەنە بیانوو.

 

خەتیب زادە دەشڵێت "ئێمە لەسەر بنەماى کاردانەوە بڕیار نادەین و ئەگەر ئەوان مامەڵەى خۆیان باش بکەن ئەوا ئێمەش سەرجەم هەنگاوەکانمان دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخى خۆى بەپیتاندنى یۆرانیۆمیشەوە بۆ ڕێژەى 20%"