گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یونیسێف: لە سوریا قوتابخانەکان کراون بە سەربازگە

2021.01.25 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
یونیسێف: لە سوریا قوتابخانەکان کراون بە سەربازگە

ناس کورد-

ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار منداڵی سوری لە خوێندن بێبەشبوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەک لەسەر سێی قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە وێران بوون، یاخود کراون بە سەربازگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە سوریا زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار منداڵ لە خوێندن دوورکەوتوونەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەکان زیاتر بن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەک لەسەر سێی قوتابخانەکانی سوریا واتە زیاتر لە %30-یان بەهۆی شەڕەوە وێران بوون و بەکەڵکی بەکارهێنان نەماون، یاخود بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنرێن."

 

ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، " منداڵان لە سوریا لە قەیرانێکی سەختدان و لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی پەروەردە بارگرانی و فشارێکی زۆری لەسەرە، بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و دابین نەکردنی خزمەتگوزاری تەندروست بۆ ملیۆنان منداڵ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەسەرەتای دروستبوونی شەڕەوە لە سوریا نزیکەی 700 هێرش کراوەتەسەر دامەزراوە پەروەردەییەکان و تەنها لەساڵی ڕابردوو    52  هێرش پشتڕاست کراوەتەوە."

 

ڕێکخراوی یونیسێف لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە، لە ململانێکاندا خۆیان لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە و کارمەندانی پەروەردەیی بپارێزن .