گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێبڕینی مووچە

لەسەر لێبڕینی مووچە پەیامێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەری فەرمانگە فیدراڵییەکان دەکرێت

2021.01.25 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر لێبڕینی مووچە پەیامێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەری فەرمانگە فیدراڵییەکان دەکرێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێک هۆشداریدەدات لە لێبڕین و کەمکردنەوەی مووچەی ئەو فەرمانگانەی سەربە حکومەتی فیدراڵین و بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمیش داوا لە پەرلەمانتاران دەکات لە جێی لێدوان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کار بکەن بۆ ناردنی مووچەکانیان لە حکومەتی فیدراڵییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە پەیجی خۆی بڵاویکردووەتەوەو ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، "ئاگادار کراوم لەوەی بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لێبڕینی 21% فەرمانگەکانی سەربە حکومەتی فیدراڵیش دەگرێتەوە، ئەوەش تاوانێکی دیکەیە وەکو ئەوەی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕێت، چونکە حکومەتی فیدراڵی ئامادەیی دەربڕیووە کێشەی ئەو فەرمانگانە چارەسەر بکات و لە 15ی مانگی داهاتووەوە ئەو کێشەیە یەکلایی دەکرێتەوە."

 

وتیشی، "لەسەر ئەوەی دەوترێت لێبڕینی مووچە فەرمانگەکانی سەربەحکومەتی فیدراڵی دەگریتەوە ئێمە حکومەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەکەینەوە، چونکە ئەمانە سەر بە حکومەتی فیدراڵین و لە هەموو پارێزگاکان دەبێت موچەکانیان وەکو یەک بێت، ئەگەر ئەو لێبڕینە لە مووچەکان بکرێت ئەوە هەڵە و تاوانێکی گەورەیە بەهەمان شێوەی ئەوەی لە ڕابردوو بەرانبەر کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کراوە".

 

جەختی لەوەشکردەوە، "هیوادارین فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی ناچار نەکرێت بە لێبڕینی 21% مووچەکانیان و ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت، ئەگەر هەر بەڕێوەبەرێکی فەرمانگەکانی سەر بەحکومەتی فیدراڵی فەرمانبەران ناچار بکات بە وەرگرتنی مووچە بە لێبڕینەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی لێ ئاگادار دەکەینەوە."

 

لەلایەکی دیکەوە لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان کە فەرمانگەیەکی سەر بە حکومەتی فیدراڵییە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی، "ئێمە داواکارین ئەو پەرلەمانتارانە قسەی زل نەکەن و هەوڵبدەن مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵی ئەو فەرمانگانە ڕەوانە بکەن." 

 

وتیشی، "تا ئیستا هیچ مووچەیەکی ئەو فەرمانگانە دابەش نەکراوە بەهۆی ڕەوانە نەکردنی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە".