گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا

قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا

2021.01.25 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا

ناس کورد-

دوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی دوێنێی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بگاتە بەغدا و سەرۆکایەتیی شاندی هەرێم بکات، لە پێش کۆبوونەوەکەش ئەندامانی عەرەب لە لیژنەی دارایی داوایان لە شاندەکە کردووە، وەڵامی پرسیارێکیان بۆ ئامادە بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئەندامانی شاندی هەرێم پێیان وتوون، "ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا و سەرۆکایەتیی شاندی هەرێم دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە بەغداوە ئەوەی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە کە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا و سەرۆکایەتیی شاندی هەرێم دەکات.

 

دوێنێ یەکشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چوونە بەغدا، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا و دواخرا. 

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دواخرا، یەکێکیان ئەوەبوو کە سەرۆکی لیژنەی دارایی بە سەردانێکی فەرمی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان چوونە کوێت و لە کۆبوونەوەکە ئامادە نەدەبوو." 

 

وتیشی، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەبوو کە شاندەکە وتیان، "ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی ماندووە و تەندروستیی زۆر باش نییە، بۆیە ناتوانێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکات." 

 

جەمال کۆچەر ئەوەشی ئاشکراکرد، دوێنێ شاندی هەرێم و ئەندامانی لیژنەی دارایی یەکیان بینی و ئەندامانی عەرەب لە لیژنەی دارایی بە شاندی هەرێمیان وت، "ئێمە داوای سەرجەم دۆسییەی نەوت دەکەین بەرامبەر ئەو پشکەی لە بودجە دیاریکراوە، هەرێم دەتوانێت سەرجەم دۆسییەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات؟ وەڵامی ئەو پرسیارەمان بۆ ئامادە بکەن." 

 

جەختیشیکردەوە، وەک ئەوەی بڕیاری لێدراوە بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیارنییە.