ناس کورد-
لەسلێمانى به‌بڕى زیاتر له (42) ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى کارەبا جێبه‌جێ ده‌كرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباى سلێمانیش دەڵێت "پرۆژەکان سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بتوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنوره‌كه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی (25ى كانوونى دووەمى 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاندووە، له‌چوارچێوه‌ى گرنگیپێدان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى، به‌بڕى زیاتر له 42 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنەوەی وزەی کارەبا لە پارێزگای سلێمانى جێبه‌جێى ده‌كرێت.
باس لەوەشکراوە، به‌نوسراوى ژماره (903) له 21ی 1ی 2020 سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوە له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى 44 ملیار‌و 534 ملیۆن و 377 هەزار دینار له داهاتى گشتى كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
ئەوەش ئاشکراکراوە، پرۆژه‌كانیش بریتین له هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزى (132 KVA DC) تانجه‌رۆ-سه‌یدصادق (55) كیلۆمه‌تر و سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى سه‌ید صادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و پێنجوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بار زۆرى سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با، له‌گه‌ڵ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ( KVA DC 132) بازیان-رانیه كه درێژییه‌كه‌ى (105) كیلۆمه‌تره و سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بتوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆر سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنوره‌كه.