کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت کۆبوونەوەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەبێت. . لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئهندامانی پهرلهمان کردووە بۆ ئامادهبوون له دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی، ساڵی یهكهم له خولى ههڵبژاردنی پێنجهمى پهرلهمان. . بەپێی راگەیەندراوەکە دانیشتنەکە لهكاتژمێر 11ى پێشنیوهڕۆی رۆژی سێشهممه 28ی ئایاری 2019 بەرێوەدەچێت. . لە راگەیەندراوەکەی پەرلەماندا بەرنامەی کاری دانشیشتنەکە نەخراوەتەڕوو بەڵام پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. . پێشەوا هەورامی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد ڕاگەیاند: "دانیشتنەکە تایبەتە بە دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم و ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت". . وتیشی لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی هەرێم ئامادە نابن، بەڵام دواتر لە کاتێکی دیکەدا بۆ سویند خواردن کەسی هەڵبژیردراو دەچێتە پەرلەمان. . بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم پێنج کەس کاندیدن و هەلی نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموویان زیاترە و جگە لە فراکسیۆنی حزبەکەی، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕانیش پشتگیری دەکەن. . .