گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گفتوگۆ لەسەر دوو ڕەشنوسى تایبەت بەدادگاى فیدراڵى عێراق دەکرێت

2021.01.25 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
گفتوگۆ لەسەر دوو ڕەشنوسى تایبەت بەدادگاى فیدراڵى عێراق دەکرێت

ناس کورد- 

لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر دوو ڕەشنوسى تایبەت بەدادگاى فیدراڵ دەکەن کە یەکەمیان لەلایەن حکومەت و دووەمیشیان لەلایەن سەرۆکایەتى کۆمارەوە ڕەوانە کراوە، دەشڵێت، ئەو یاسایە پێویستى بەسازانى سیاسیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حسێن عەقابى ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق (25ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند لیژنەکەیان بەمەبەستى تاوتوێکردنى ناوەڕۆکى پڕۆژەکان کۆبووەتەوە و هەروەها کارە گرنگ و ڕێڕەوە سەرەکییەکانى دیارى کردووە بۆ تێپەڕاندنى یاساى دادگاى فیدراڵ.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو دۆسیەیە پێویستى بەسازانى لایەنە سیاسیەکان هەیە بەو پێیەى یاساکە  ستراتیژییە و یەکێکە لەپێشینە گرنگەکانى دەوڵەت.

 

عیقابى باسى لەوەش کردووە، لیژنەکەیان گەیشتووەتە شێوەى کۆتایى پڕۆژە یاساکان تایبەت بەدادگاى فیدراڵ ئەویش بەدوو ئاڕاستە، یەکەمیان تێپەڕاندنى یاسا ئەسڵیەکەیە کە چەند ساڵێک پێش ئێستا لەحکومەتەوە گەیشتووە و دەبێت بەپێى مادەى 92ى دەستوور بەدوو لەسەر سێى دەنگدان پەسەند بکرێت، دووەمیشیان ئەو پڕۆژە یاسایەیە کەبەمدواییانە لەلایەن سەرۆکایەتى کۆمارەوە ڕەوانە کراوە.