گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا داواکاری بەغدا لە هەرێم

ناس کورد دوا داواکاری بەغدا لە شاندی هەرێم ئاشكرا دەکات

2021.01.25 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد دوا داواکاری بەغدا لە شاندی هەرێم ئاشكرا دەکات

ناس کورد-

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەربارەی پشکی هەرێم لە بودجە بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆکی لیژنەکە و ماندوێتی وەزیری دارایی هەرێم دواخرا و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، ئەندامە عەرەبەکان بە شاندەکەی هەرێمیان وتووە، وەڵامی ئەوەیان بۆ ئامادە بکەن کە هەرێم دەتوانێت سەرجەم دۆسییەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ یەکشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چوونە بەغدا، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا و دواخرا.

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دواخرا، ئەویش ئەوە بوو کە سەرۆکی لیژنەی دارایی بە سەردانێکی فەرمی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان چوونە کوێت و لە کۆبوونەوەکە ئامادە نەدەبوو."

 

وتیشی، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەبوو کە شاندەکە وتیان، "ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی ماندووە و تەندروستیی زۆر باش نییە، بۆیە ناتوانێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکات."

 

جەمال کۆچەر ئەوەشی ئاشکراکرد، دوێنێ شاندی هەرێم و ئەندامانی لیژنەی دارایی یەکیان بینی و ئەندامانی عەرەب لە لیژنەی دارایی بە شاندی هەرێمیان وت، "ئێمە داوای سەرجەم دۆسییەی نەوت دەکەین بەرامبەر ئەو پشکەی لە بودجە دیاریکراوە، هەرێم دەتوانێت سەرجەم دۆسییەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات؟ وەڵامی ئەو پرسیارەمان بۆ ئامادە بکەن."

 

جەختیشیکردەوە، وەک ئەوەی بڕیاری لێدراوە بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیارنییە.

 

لەبارەی ئەگەری تێپەڕینی پشکی هەرێم و ئەو لێدوانە گەشبینانەی بڵاودەکرێتەوە، ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی باسی لەوەکرد، "کار لەوەدا نەماوە کە گەشبینین یاخود نا، دەبێت بڵێین ئومێد دەکەین تێبپەڕێت."