ناس کورد-
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هات و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 55 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 55 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش %0.5 دابەزیوە.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 52 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە سەروو 55 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەلرێت، ئەوەش بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو نرخێکی بەرزە و شارەزایانی بوارەکەش دەستپێکردنی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڤاکسینەکان هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخەکەن.