گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئەستێرەیەکى نوێ

یاریزانێکى لاو بەڕە لەژێر پێی میسى و سوارێز دەردەهێنێت

2021.01.24 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
یاریزانێکى لاو بەڕە لەژێر پێی میسى و سوارێز دەردەهێنێت

ناس کورد-

هێرشبەرى مەغریبى یوسف نەسیرى بووەتە پێشەنگ لە خولى ئیسپانى و پێش لیۆنێل میسى و لویس سوارێز کەوتووە و خاوەنى زۆرترین گۆڵە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راپۆرتێکى کەناڵى "سکاى نیوز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نەسیر رۆژى شەممە لەگەڵ ئیشبیلییە هاتریکى تۆمارکرد لەیارییەکەیاندا بەرانبەر قادش لە خولى ئیسپانى، بەوەش بووە خاوەنى زۆرترین گۆڵ کە 12 گۆڵە و پێش لیۆنێل میسى و لویس سوارێز  کەوت کە هەریەکەیان خاوەنى 11 گۆڵن.

 

نەسیرى کە هێشتا تەمەنى 23 ساڵى تێنەپەڕاندووە وەرزێکى پڕ بەرهەم لەگەڵ ئیشبیلییە بەڕێدەکات و بووەتە سەردێڕى رۆژنامە وەرزشییە جیهانییەکان.

 

ئەو یاریزانە تازە پێگەیشتووە لەشارى فاسى مەغریب لەدایک بووە، لەیانەى ناوچەکەیەوە دەستى بەیاریکردن کردووە، پێش ئەوەى بچێتە ئەکادیمیاى وەرزشى مەلیک محەمەدى شەشەم.

 

 یانەى مەلەگەى ئیسپانى یەکەم یانەى ئەوروپى بوو کە درکى بە تواناکانى نەسیرى کرد و کاتێک تەمەنى تەنها 18 ساڵ بوو گرێبەستى لەگەڵدا واژۆکرد، ئەوەش یارمەتیدەرى بوو بۆ ئەوەى خۆى لەگەڵ مامەڵە و سروشتى یاریکردن لە یانە گەورەکان رابهێنێت سەرەڕاى تەمەنە کەمەکەى.

 

دواى تەنها دوو وەرز، نەسیرى چووە یانەى لیغانیس، پێش ئەوەى بچێتە ئیشبیلیە لەساڵى رابردوودا.