ناس كورد-
سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، بۆشایى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێڕاق ناوچەیەکى ئارامە بۆ چەکدارانى ڕێکخراوى داعش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکرد، ئەو دوو کەسەى لە مەیدانى تەیەرانى بەغدا خۆیان تەقاندەوە، عێراقین و خەڵکى شارى موسڵن.
هێماى بۆ ئەوەشکردووە "زانیاریمان لەسەر چەند سەرکردەیەکى سەربازى کۆکردوەتەوە و لێپرسینەوەیان لێدەکرێت".
ئال حەیدەر ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو بۆشاییەى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێڕاقیدا هەیە، ناوچەیەکى ئارامە بۆ چەکدارانى ڕێکخراوى داعش.
سەبارەت بە دزەکردنى چەکدارانى داعش لە سنورەکانەوە و پاراستنى ئەو سنورانە، ئال حەیدەر وتویەتى "پێویستمان بە 10 ملیار دینارە بۆ پاراستنى سنورى عێڕاق - سوریا".
جەختیلەوەشکردوەتەوە کە گەندەڵى لە دامەزراوە سەربازیەکاندا لە نزمترین ئاستیدایە بەراورد بە ساڵانى پێشوو.