گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

قەرز و قەیرانی دارایی ترەمپ گەمارۆ دەدەن

2021.01.24 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
قەرز و قەیرانی دارایی ترەمپ گەمارۆ دەدەن

ناس کورد-

بەپێى ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى، لەدواى جێهێشتنى کۆشکى سپى بارودۆخى ترەمپ بەرەو خراپبوون دەچێت و پێدەچێت بۆ دانەوەى قەرزەکانیشى دووچارى تەنگەژە ببێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

رۆژنامەى "نیویۆرک تایمز"ى ئەمەریکى لە راپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاشکرایکردووە، بەپێى ئەو بەدواداچوونە داراییە کە دواى ئەوەى ترەمپ کۆشکى سپى بەجێهیشتووە ئەنجامدراوە، ئەو براندانەى کە ناوى ترەمپیان پێوەیە لەساڵى پاردا داهاتەکەیان دابەزیوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەساڵى 2020 بەراورد بە ساڵى 2019 بەڕێژەى 40% داهاتى کۆمپانیاکانى ترەمپ ڕووى لەدابەزین کردووە.

 

هەر بەپێى ئەو بەدواداچوونانە کە ئەنجامدراون، قازانجەکانى ترەمپ لە میامى 30 ملیۆن دۆلار بەراورد بە ساڵى 2019 کەمتر بووە، هەروەها داهاتى ساڵانەى هوتێل ترەمپى نێودەوڵەتى لەواشنتۆن و داهاتى موڵک و ماڵەکانى لەئوسکتلەندا بەڕێژەى زیاتر لە60% کەمیان کردووە.

 

ئەو داکشانە ئابووریەى کە ڕووى لەداهاتى کۆمپانیاکانى ترەمپ کردووە بەردەوام بووە تەنانەت پێش ئەوەش ژمارەیەکى زۆر لەکۆمپانیاکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ترەمپدا بپچڕێنن لەدواى ڕوداوى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە.

 

ڕۆژنامەکە دەڵێت، داکشانى داهاتى کۆمپانیاکانى ترەمپ بەشێکى بۆ بڵاوبونەوەى پەتاکە و کەرەنتینەکردن دەگەڕێتەوە. پێشبینیشدەکرێت لەمانگەکانى داهاتوودا ترەمپ دووچارى کۆمەڵێک ئاڵنگارى زۆرتر بێتەوە کە پەیوەستە بەو موڵک و ماڵانەى لەبرى قەرزکردنى ملیۆنەها دۆلار وەکو گەرەنتى دایناوە.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە، ترەمپ بەرپرسە لەگەڕانەوەى قەرزەکانى کە دەگاتە 421 ملیۆن دۆلار و دەشبێت زۆربەیان لەماوەى چوار ساڵدا بداتەوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەکاتى بردنەوەى ترەمپدا ڕەنگە خاوەن قەرزەکانى خۆیان لەهەڵوێستێکى تردا ببینایەتەوە لەوەى دەستیاندەگرتە سەر موڵک و ماڵەکەیدا کە ئەو لەسەرۆکایەتیدا دەبو..؟ گرنگ بردنەوە و دۆڕاندنیشى نیە بەڵکو تەنها دۆزینەوەى ڕێگەیەکى نوێی ڕەنگە پێویست بێت بۆ ڕیکلامە بازرگانیەکانى.

 

نیویۆرک تایمز باسى لەوەش کردووە، دۆخى ترەمپ لەداهاتوودا بۆ دانەوەى قەرزەکانى و پەیدا کردنى پارە پێدەچێت پڕ تەنگەژە بێت.