گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەبارەى دوو خۆکوژەکەى بەغدا ئاشکراکرا

2021.01.24 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى دوو خۆکوژەکەى بەغدا ئاشکراکرا

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، دوو خۆکوژەکەى بەغدا عێراقى بوون و سعودى نەبوون.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەى دەست هێزە ئەمنییەکان کەوتووە ئەو دوو خۆکوژەى لە گۆڕەپانى تەیەران لەبەغدا خۆیان تەقاندەوە عێراقى بوون.

 

وتیشى "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەى خۆکوژێکى سعودى بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لە عێراق خۆى تەقاندووەتەوە، بەڵام ئەوە ناڕاستە، ئەو خۆکوژە پێشتر لە سعودیە خۆى تەقاندووەتەوە".

 

رۆژى هەینى رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى ئەنجامدانى تەقینەوەکانى بەغداى گرتە ئەستۆ، کە بەهۆیەوە  32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکە برینداربوون.    

  

رێکخراوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تەقینەوەکانى بەغدا لەرێگەى دوو خۆکوژەوە بەناوەکانى (ئەبو یوسف ئەنسارى، محەمەد عارف موهاجیر) ەوە ئەنجامدراون.  

  

پێشتر وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاندبوو، جێپەنجەى داعش دیارە بە تەقینەوەکانى گۆڕەپانى تەیەرانەوە لەناوەڕاستى بەغدا.    

  

لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژى سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، تەقینەوەکانى مەیدانى "تەیەران" لە ناوەڕاستى شارى بەغدا جێ پەنجەى ڕێکخراوى داعشى پێوە دیارە.    

  

وتیشى "شێوازى تەقینەوەکە لەلایەن تیرۆرستانى داعش و قاعیدە و ڕێکخراوە تیرۆرستیەکانەوە بەکاردەهێنرێت و شێوازى کوشتن و بریندارکردنى زۆرترین کەس بەکاردەهێنن".    

  

خەفاجى ڕونیکردوەتەوە "تەقینەوەکە لەڕێگەى کەسێکى ئاساییەوە کراوە و دواى ئەوەى خۆى کردوە بە نەخۆش و داواى هاوکارى کردووە، تەقینەوەکەى ئەنجامداوە".    

  

جەختیلەوەشکردوەتەوە، لێکۆڵینەوە و جوڵەى ئەمنى دەستیان پێکردووە بۆ ناسینەوەى ئەنجامدەران و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەى لەپشت تەقینەوەکانەوە بوون.