گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێن

2019.05.26 - 10:32
ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێن
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای  ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزێت. . بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری ٢٠١٩ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 37 و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانى 35 بە 24 و لە دهۆک 35 بە 23 و هاوکات لە کەرکوک 39 بە 25 پلە دەبێت. . هەروەها سبەی دووشەممە 27ی ئایار لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 35 و نزمترین 24 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانى 33 بە 23 و دهۆک 33 بە 22 و هاوکات لە کەرکوک 37 بە  24 دەبێت. .