گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى دابەشکردنى مووچە بەبێ لێبڕین

2021.01.24 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى دابەشکردنى مووچە بەبێ لێبڕین

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێدانى مووچەکانى هێزەکانى پێشمەرگە بەبێ لێبڕین بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوى وەزارەتى پێشمەرگە (24ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە،  دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگەو، لەو رێگەیەوەش بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

راگەێیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

 

لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی مووچەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەردەوامەو، لەم چوارچێوەیەشدا پاش راوێژو گفتوگۆی بەردەوامی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی بەرێز سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی  کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگەو، لەو رێگەیەوەش بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازی سەردەمیانە. لەمڕوەشەوە هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە چڕترکراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشترو فراونتر بکرێت و لەهەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی "رێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

۲٤ی ۱ی ۲۰۲۱