گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەخشى راستەوخۆى تەلەفزیۆنى ئێران

پیاوێکى ئاینى ڕۆحانى بەکێشانى مادەى هۆشبەر تۆمەتبار دەکات

2021.01.24 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێکى ئاینى ڕۆحانى بەکێشانى مادەى هۆشبەر تۆمەتبار دەکات

ناس کورد-

پیاوێکى ئاینى ئێرانى حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى وڵاتەکەى بە کێشانى مادەى هۆشبەر تۆمەتبار دەکات و دەستەى ڕادیۆى تەلەفزیۆنەکانى ئێرانیش داواى لێبوردن دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەلى عەسکەرى بەڕێوەبەرى دەستەى ڕادیۆى تەلەفزیۆنەکانى ئێران  داواى لێبوردن لە حەسەن ڕۆحانى کردووە، ئەوەش دواى ئەوەى پیاوێکى ئایینى لە پەخشێکى راستەوخۆدا ڕۆحانى بە کێشانى مادەى هۆشبەر تۆمەتبار کردبوو.

 

لاى خۆیەوە عەلى عەسکەرى لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتویەتى "داواى لێبوردن لە بینەرانى تەلەفزیۆنەکە و سەرۆک حەسەن ڕۆحانى دەکەین بەهۆى ئەو لێدوانەى میوانێکى تەلەفزیۆنەکە داى کە لەسەر شاشەکەى ئێمە حساب نییە".

 

پێشتر نوسینگەى حەسەن ڕۆحانى بۆ کاروباى یاسایى بڵاویکردبوەوە، کەناڵەکە بە تۆمەتى ناوزڕاندن دەدەنە دادگا، چونکە دامەزرێنەرەکەى سوکایەتى بە ڕۆحانى کردوە.

 

ئەحمەد جهان برزغى پیاوى ئایینى و سەرۆکى دەستەى وانەبێژى لە پەیمانگاى ڕۆشنبیرى و فیکرى ئیسلامى ئێرانى ئاماژەى بەوەدابوو، ڕۆحانى گرنگى بە کێشەکانى وڵات نادات، تۆمەتباریشى کردبوو بەوەى کە بۆ خۆى لەماڵەوە دانیشتووە و مادەى وزەبەخش دەکێشێت.