گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تیرۆرکردنى دوو ژنە بەرپرسى ناوخۆیى ڕۆژئاواى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە 

2021.01.24 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
تیرۆرکردنى دوو ژنە بەرپرسى ناوخۆیى ڕۆژئاواى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە 

ناس کورد- 

ئیدارەى سەربەخۆ لە ڕۆژئاواى کوردستان سەرکۆنەى تیرۆرکردنى دوو بەرپرسى ژنى ناوخۆیى دەکات لەسەر دەستى کەسانى نەناسراو و پێشى وایە، ڕێکخراوى داعش ئەو کارەى ئەنجامداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هەینى ڕابردوو هەریەکە لە "سەعیدە فەیسەڵ هرماس" هاوسەرۆک و "هند لەتیف خوزەیر" جێگرى سەرۆکى شارەوانى "تل شایەر"ى سەر بە ناحیەى دەشیشە لە حەسەکە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە ڕفێنران و دواتر تیرۆرکران و دواتر تەرمەکانیان لەسەر ڕێگەى بەلدە دۆزرانەوە.

 

لاى خۆیەوە دەستەى ژنانى ئیدارەى سەربەخۆ لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو تاوانە دەچێتە سەر لیستى تیرۆر و تاوانى میلیشیاکان، ئامانج لێى شێواندنى ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە و ترستاندنى هاوڵاتیانە.

 

ئەوەش هاتوە، هێزەکانى هەسەدە بەردەوامن لە ئەرکەکەیان بۆ لەناوبردنى شانەکانى ڕێکخراوى داعشى تیرۆرستى، ژن خۆى سەلماندوە و هەمیشە ئامادەبووە بۆ بەرپەرچدانەوەى ڕێکخراوى داعش لە مەیدانى سەربازیدا.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتوە، بە توندى سەرکۆنەى ئەو کارە تاوانکارانە دەکەین دژى هاوڕێکانمان لە شارۆچکەى تل شایەر، ئەو تاوانە نیشانەى مایەپوچبونى میلیشیا تیرۆرستیەکانى ناوچەکەیە.

 

لەلایەکى ترەوە "ئەنجومەنى کەرتى حەسەکە" لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەى کارەکەى کردوە و تێیدا هاتوە، ئەو تاوانە زیاد بوو بۆ تیمى تیرۆرى ڕەش  و ئامانج لێى تێکدانى سەقامگیرى و بڵاوکردنەوەى ترسە لەناو هاووڵاتیاندا.