ناس کورد-
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە کەمپى دارە شەکران لە هەولێر، پێنج کەس سوتان و رەوانەى نەخۆشخانەکران بەمەبەستى چارەسەرکردنیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆى غازى زۆپاوە کەوتووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاگرەکە بووەتە هۆى سوتانی دوو ئافرەت و سێ منداڵ، ئێستا لە نەخۆشخانەن و لە ژێر چاودێریدان.