ناس کورد-
وەزارەتى دارایی و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان یەکەم کۆبوونەوەیان بۆ داڕشتنی بودجەی 2021 ئەنجامدا و بڕیاردرا بۆ یەكەمجار داهات و خەرجی نەوت بخرێتە ناو پرۆژەکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بوو وەک یەکەم وەزارەت.
وەزارەتى دارایی جەختیکردووەتەوە، بودجەی هەرێم گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستەى دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.