گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

عەبادی یاداشتەكانی بڵاودەكاتەوە و هۆشداری دەدات: لەبەردەم داڕمانداین

2021.01.24 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی یاداشتەكانی بڵاودەكاتەوە و هۆشداری دەدات: لەبەردەم داڕمانداین

ناس کورد-

حەیدەر عەبادیی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی نوسینەوەی یاداشتەكانییەتی و زۆری نەماوە بڵاوی بكاتەوە، لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراقشەوە هۆشداری دەدات "قەیرانەكان وجودین و گەشتوینەتە تونێلێكی كاول". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەی نەهاری كوەیتی (24 كانونی دووەمی 2021 ) بڵاوى کردووەتەوە، قەیرانەکانى ئەمڕۆى عێراق خوڵقێنراون و قسەى هەمەجۆریش لەبارەى چارەسەرکردنیانەوە دەوترێن، بەڵام هیچ چارەسەرێک بەبێ بوونى ئیرادەیەکى حەکیمانەى بەهێز چارەسەر نابن.

 

عەبادى دەشڵێت، "ئێستا لە قۆناغێکى ڕاگوزەردا دەژین کە بەرهەمى حوکمى کابینەى 2018ـە کە لەسەر بنەماى هەڵبژاردنێکى ساختە بونیادنراو، ئەوەبوو لە ئەنجامى شۆڕشى تشرینى ساڵى 2019ەوە کەوت و گەیاندینیە تونێلێکى داڕووخاوەوە".

 

عەبادى باسى لەوەش کردووە، دۆخى سیاسى ئەمڕۆ بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێپەڕدەبێت، ئەوەش بەهۆى قەیران و ململانێکانەوە و سەپاندنى بەرەژوەندى و ئەجینداى هێزە سیاسیەکانەوە و شکستهێنانیش لەدەرچوون لەو قەیرانە ئەمنیى و شەرعیە لە قۆناغى ڕاگوزەر و مانەوەى لە قۆناغى هەمیشەییدا ئەوا هەموو سیستمى سیاسى دەخاتە مەترسییەوە.

 

لەبارەى نوسینەوەى یاداشتەکانیەوە، عەبادى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، "یاداشتەکانم هێشتا تەواو نەبووە بەڵام زۆریشى نەماوە و لەڕاستیدا یاداشتەکانم بیرەوەرى شەڕى نیشتیمانە و هەستەکەم کە موڵکى من نین، بەڵکو موڵکى خەڵکیە و دێڕەکانیشى پڕە لە داستانى تێکشکاندنى تیرۆریستانى داعش."

 

لە سەردەمى کابینەکەى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووترى عێراق لەساڵى 2014دا، داعش چەندین شار و ناوچەى عێراقیان کۆنتڕۆڵ کرد و پێش کۆتایهاتنى ویلایەتەکەشى لەمانگى ئابى 2018، سەرجەم ئەو ناوچانەى کە پێشتر داعش کۆنتڕۆڵى کردبوون کۆنتڕۆڵکرانەوە و دواهەمین پەیامى کۆتایهاتنى داعشیش لەعێراق لەلایەن عەبادییەوە خوێنرایەوە.