گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بەرپرسی هەرێم بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران

2021.01.24 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بەرپرسی هەرێم بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە "ناس کورد"ـی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە "تۆمەتی ساختەکاری" دەستگیرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین (یەکشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هەریەک لە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە دەستگیرکران."

 

وتیشی، هەردوو بەرپرسەکە دوای ئەوەی بە تۆمەتی کاری ساختەکاری و داخڵکردنی باری قاچاخ فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، ئەمڕۆ خۆیان چوونە بەردەم دادوەر و بە فەرمانی دادوەر راگیران.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو بەرپرسە ڕەوانەی گرتن و گواستنەوەی کەلار دەکرێن و لەوێ ڕادەگیرێن تاوەکو یەکلابوونەوەی دۆسییەکانیان.