گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەڵاڵكردنی سووی جۆرێك لەقەرز مشتومڕی لێ كەوتووەتەوە

2021.01.24 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
حەڵاڵكردنی سووی جۆرێك لەقەرز مشتومڕی لێ كەوتووەتەوە

ناس کورد-

حەڵاڵكردنی سووی قەرزی خانووبەرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری دیانەتی توركیاوە مشتومڕێكی ئاینی گەورەی لەنێوان شەرعزانەكاندا لێ كەوتووەتەوە و هەندێكیش بە هەڵمەتی پاڵپشتی كردنی ئەردۆغان دەیدەنە قەڵەم لەكاتێكدا كە وڵات لە قەیران و كێشەی داراییدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی فەتوا توركییە فەرمییەكە كە بەڕێوەبەرایەتی (ديانت) ی سەر بە ئۆفیسی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردووەتەوە ئەگەر بانكێكی حكومەتی سەپۆرتی هاوڵاتییەك بكات بۆ كڕینی یەكەیەكی نیشتەجێبوون بەقەرز لە پرۆژەیەكی حكومی ئەوە رێگەپێدراوە سووی زیاتر وەربگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن لە راپۆرتێكدا (24 كانونی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات ئەم فەتوا بەجۆرێك لە خۆدزینەوە لە بنەما ئاینییەكان لەقەڵەم دەدرێت كە پێداگری لەسەر حەرامكردنی سوو دەكات بەهەمووجۆرێك، هەندێكیتر بە بەكارهێنانی ئاین دەدەینە قەڵەم بۆ پاڵپشتیكردنی ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا كە لەهەوڵی زیاتركردنی فرۆشتنی یەكەی نیشتەجێبووندایە بۆ جووڵاندنی ئابووری وڵاتەكەی.