گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم گەشبینە بە ڕێککەوتن

لێدوانێکی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر بودجە

2021.01.24 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر بودجە

ناس کورد-

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەوڵ دەدات لەبارەی پشکی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی عێراق بگەنە رێککەوتن، دەشڵێت، گەشبینن کە دەگەنە ڕێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، ئەنجامبدەن."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر لەبارەی پشکی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنی کردووە، تەنھا ماوە لەگەڵ پەرلەمان رێککەوتن بکەن، بۆ ئەوەی بێ گرفت پڕۆژەیاسای بودجە بە پشکی ھەرێمەوە تێپەڕێت."

 

باسی لەوەشکردووە، " "ھەرچەندە کۆمەڵێک تێبینیمان لەسەر پشکی ھەرێم لە بودجەدا ھەیە، بەڵام رازین بەو شێوەیەی ھەیە تێپەڕ بێت، بۆیە گەشبینین ئەمڕۆ شاندی حکوومەت لەگەڵ پەرلەمان بگاتە رێککەوتن".