گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

دوای 14 ڕۆژ کرێکارێک لەژێر زەویدا ڕزگار کرا

2021.01.24 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
دوای 14 ڕۆژ کرێکارێک لەژێر زەویدا ڕزگار کرا

ناس کورد-

دوای ئەوەى 14 ڕۆژ لەژێر زەویدا مایەوە بەهۆی ڕووخانی کانێکی زێڕ لە باکوری چین، ئەمڕۆ بە هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتن ڕزگار کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە هەواڵی ئاژانسی فەرمی شینخوای چینی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (24ی کانونی دووەمی 2021)، "کرێکارێک لە کانێکی زێڕ لە ناوچەی هوشان لەشیان لە باکوری وڵاتەکە ڕزگارکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی 14 ڕۆژ لەژێر زەویدا گیری خواردبوو".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


نزیکەى دوو هەفتە لەمەوپێش تەقینەوەیەک لە کانێکی زێڕی لە هوشان لەشیان کە ناوچەیەکی سەرەکی بەرهەمهێنانی زێرە لە وڵاتی چین ڕوویدا، ئەوەش بووبەهۆی گیرخواردنی 22 کرێکار لەژێر زەویدا".


پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی چین ئەوەیان ڕاگەیاندووە  کە "پێدەچێت ڕزگارکردنی ئەو کرێکارانە دوو هەفتەی دیکە بخایەنێت بۆ ئەوەی بتوانن لەژێرزەوی دەریانبهێنن، تائێستا کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و 11ی دیکەش هێشتا لەژیانداماون، 10 کرێکاری دیکەش تائیستا بێ سەروشوێنن".


ئاماژەبەوەشکراوە، "600 کەس بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو کرێکارانەدا دەکەن، هەروەها 25 ئەمبوڵانسیش ئامادەکراون بۆ گواستنەوەی ڕزگاربووان و تەرمەی قوربانییەکان".