گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری رەوانەکردنی هێزە نوێیەکەی ئەمریکا

هێزە نوێیەکەی ئەمریکا ڕەوانەی عێراق و سوریا ناکرێت

2019.05.26 - 09:23
هێزە نوێیەکەی ئەمریکا ڕەوانەی عێراق و سوریا ناکرێت
ناس کورد- فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئەمریکا ئاشکرای کردووە ئەو هێزە نوێیەی وڵاتەکەی بڕیاری لەسەر دراوە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێن لەناو خاکی عێراق و سوریا جێگیر ناکرێن. . مایكاڵ گیڵده‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، پێکهاتەی ئه‌و هێزە سه‌ربازییه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت، بریتییە له‌ فڕۆكه‌ی به‌ فڕۆكه‌وان و بێفڕۆكه‌وان، به‌تالیۆنێكی پاتریۆت كه‌ له‌ چوار مووشه‌كهه‌ڵگر پێكهاتوون لەگەڵ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر. . سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن، مایكاڵ گیڵده‌ی رایگه‌یاند، 600  له‌ سەربازەکان خۆیان سه‌ربه‌ به‌تالیۆنی پاتریۆته‌كانن له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی ئه‌ركیان درێژكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ره‌وانه‌ ده‌كرێن، له‌خوار هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌یه و تا هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه‌كان له‌و شوێنانه‌ ده‌بن كه‌ بۆی ره‌وانه‌ ده‌كرێن. . هاوکات لەبارەی شوێنی جێگیرکردنی ئەو هێزانە راوێژكارێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بە ناوی كاتی ویڵبارگه‌ر رایگه‌یاند: "ئه‌م سه‌ربازانه‌ ره‌وانه‌ی سووریا و عێراق ناكرێن" بێ ئەوەی شوێنی رەوانە کردنیان ئاشکرا بکرێت. . لە بارەی گرژییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران فەرماندە باڵاکەی سوپای ئەمریکا وتی هێرشه‌كانی سه‌ر تانكه‌ره‌كانی سووته‌مه‌نی له‌ كه‌نداو و په‌لاماردانی هێڵی نه‌وت له‌ سعوودیه‌، له‌لایه‌ن خودی سوپای پاسدارانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامدرا، گرووپه‌كانی پشتیوانییكراو له‌لایه‌ن ئێران ئه‌نجامیانداوه‌. . لە ئێستادا 70 هه‌زار سه‌ربازی ئەمریکا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌ وهەفتەی ڕابردووش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ ئێران بڕیاریدا 1500 سەربازی دیکە ڕەوانەی ناوچەکە بکات. . .