گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم پەیوەندی!

بۆریۆس جۆنسن لەدوای پەیوەندییەکەی بایدن چی وت؟

2021.01.24 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
بۆریۆس جۆنسن لەدوای پەیوەندییەکەی بایدن چی وت؟

ناس کورد-

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا یەکەمین پەیوەندیی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و کۆک بوون لەسەر هەماهەنگی نێوانیان لەبارەى ئێران و چین و ڕوسیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای پەیوەندییەکە، بۆریۆس جۆنسن لە تویتەرەکەى "خۆشحاڵی" خۆی بە پەیوەندییەکە دەربڕی و نوسی، "ئەم ئێوارەیە زۆر خۆشحاڵ بووم بە قسەکردن لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، خوازیارم هاوپەیمانییە درێژەکەی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام." 

 

هەروەها وتەبێژی سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا وتی، بۆریس جۆنسۆن پێشوازی گەرمی لە بڕیارەکەی جۆ بایدن کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی پاریس تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆشکی سپیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەردوولا "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات کرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە هەماهەنگییان هەبێت سەبارەت بە ئێران و چین و ڕوسیا."

 

باسی لەوەشکردووە، بایدن و جۆنسن پابەندبوونی خۆیان بە هاوپەیمانی ناتۆ و بنەما هاوبەشەکانیان لە بەرزکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی دیموکراسی دووپات کردەوە .