گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پەرلەمان دڵنیایی دەدات لەسەر دابینکردنی موچە

2021.01.24 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان دڵنیایی دەدات لەسەر دابینکردنی موچە

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە پەرلەمان کار دەکات بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران و گرێبەست و وانەبێژەکان، ئەوەش لەڕێگەی کەمکردنەوەی بڕی خەرجییەکان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن کەعبی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی عێراقی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (24ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، پەرلەمان کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی خەرجییەکان و بڕی کورتهێنان پێش ئەوەی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بدرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕوونیشی کردەوە کە "پەرلەمان بەنیازە قەبارەی خەرجی لە بودجەکەدا کە 164 ترلیۆن دینارە کەم بکاتەوە، هەروەها بڕی کورتهێنانەکەش کەم بکاتەوە کە 71 تریلیۆن دینارە لە کۆی گشتیی بودجە کە 93 تریلیۆن دینار،ئەوەش لەسەر بنەمای تێکڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 42 دۆلار دانراوە".

 

کەعبی جەخیت لەوەشکردووەتەوە کە "کار دەکەین بۆئەوەی خەرجکردنی ڕاستەقینە بە ئاڕاستەی پاراستنی پێداویستییە گرنگەکانی گەلی عێراق بڕوات، کە خۆی دەبینێتەوە لەدابینکردنی  چارەسەر و ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شایستە داراییەکانی جوتیاران، مسۆگەرکردنی بابەتەکانی ناو فۆرمی خۆراک، دەستەبەری کۆمەڵایەتی وقەرزی خانووبەرە بۆکڕینی یەکەی نیشتەجێبوون".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەرلەمان بەنیازە سێ تریلیۆن دینار لەبانکی ناوەندییەوە تەرخان بکات بۆ سندوقی نیشتەجێبوون بۆ کڕینی خانووبەرە، هەروەها پاڵپشتی پرۆژە بچووکەکان بکات بەجۆرێک  بۆهەر پرۆژەیەک 125 ملیۆن دینار تەرخان بکرێت".