ناس کورد-
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و نێوەندگیری عێراق لەو بابەتەدا کۆببنەوە.
.
دوێنێ شەممە 25ی ئایاری 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.
.
نووسینگهی عهبدولمههدی له بهیاننامهیهكدا لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، گفتوگۆ لهبارهی چهند پرسێكی پهیوهندیدار به ههردوو وڵات كراوە، بەتایبەت پهیوهندی نێوان عیراق و ئێران و بهردهوامیدان بهو دۆسیانهی پێشتر حەسەن ڕۆحانی و عەبدولمەهدی لەسەری ڕێکەوتوون.
.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له کۆبوونەوەکەدا چۆنیهتی پاراستنی عێراق و ئێران له زیانهكانی سزاكان و مهترسییهكانی جهنگ تاوتوێ كراون و جهختكراوەتەوە لهسهر گرنگیدان به پاراستنی ئاسایش و سهقامگیری ناوچهكه.
.
هاوکات دوای کۆبوونەوەی یەکەم وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و بەرهەم ساڵح سوربوونی عێراقی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دراوسێدا. دووپاتكردەوەتەوە.
.
لەگەڵ ئەوەشدا دوایین گۆرانكارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پرسی گرژییەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران باسی لەسەر کراوە.
.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە سەكۆی بەیەكگەیشتنی نێوان دەوڵەتانی برا و دۆست و ببێتە هۆكارێك بۆ سەقامگیری ناوچەكە لە پێناو بنیادنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دەوڵەتان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ لهسهر بنهمای بەرژەوەندی هاوبەش.
.
لای خۆشیەوە زەریف وهزیری دهرهوهی ئێران ویستی وڵاتەكەی نیشانداوە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
.
هەروەها جەواد زەریف، بەناوی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە، بانگهێشتی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی کردوە کە سەردانی تاران بکات.
.
لە چوار چێوەی سەردانەکەیدا بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبێتەوە.
.
.