ناس كورد-
ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، هەڕەشەکانی عەلی خامنەیی، ڕابەڕی شۆرشی ئیسلامی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران سەرکۆنە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" (شەممە 23ی کانوونی دووەمی 2021)کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئیمیلی هۆرن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئێرانی بۆ تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی کردووە و وتوویەتی،" ئەو جۆرە هەڕەشانە جێگای قبوڵ نییە."
هۆرن، ئەوەشی وتوو، "بەتووندی سەرکۆنەی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە هاندەرانە دەکەین، لەگەڵ هەوپەیمانەکانمان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەکەدا".
هەڵوێستەکانی ئەمەریکا لە کاتێدایە، کە ماڵپەڕی ڕابەری باڵای ئێران، وێنەی یاریزانێکی گۆلفی بڵاوکردەوە کە شێوەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەچێت بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج کە وێنەیەی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی سلێمانی پێوە بووە.