گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەرپرسێکى ئەمریکى: باشترە بەغدا غازى هەرێم بەکاربهێنێت

2021.01.23 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى ئەمریکى: باشترە بەغدا غازى هەرێم بەکاربهێنێت

ناس کورد- 

بەرپرسێکى ئەمەریکى دەڵێت، بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا لە ڕێگەى غازى هەرێمى کوردستانەوە لە پەیوەستکردنى تۆڕى کارەبا بە تۆڕى کەنداوەوە بۆ عێراق باشترە و دەشڵێت، ڕێگە بە گەشەسەندنی ئەو کەرتە لە عێراق دەدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماسیۆ زایس، جێگرى یەکەمى یاریدەدەرى کاروبارى نێودەوڵەتى لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە وتەیەکدا لە پەیمانگاى واشنتۆن بۆ سیاسەتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاماژەى بەوەداوە، سەرەڕاى ئەوەى عێڕاق بەرهەمێکى زەبەلاحى غازى سروشتى هەیە، بەڵام بەشێکى زۆرى دەسوتێت، بەهۆى ئەوەشەوە پێویستى بە وڵاتانى دراوسێ هەیە بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى لە وزە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، غازى هەرێمى کوردستان بنچینەیەکە بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو ئاڵنگارییە، غازى هەرێم تەنها لایەنێکى سیاسەتەکانى ئەمریکا نییە بەرامبەر ئێران، بەڵکو ڕێگە دەدات بە گەشەسەندنى ئەو کەرتە لە عێڕاق و بەرهەمهێنانى بڕێکى زۆر لە وزە بۆ ناوخۆ و هەناردەکردنیشى بۆ تورکیا و دەوڵەتانى دراوسێ، هەروەها تەواوکارییەکى ئابورییە لەناوخۆى هەرێم و لەگەڵ عێراقیشدا.

 

زایس پێشى وایە، هەروەها ئەو غازە سودى بۆ هەموو وڵات دەبێت، ئەمریکا هەست بە پێویستى هاریکارى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکات لەبوارى وزە، هەروەک دامەزراوەى دابینکردنى دارایى و گەشەپێدانى نێودەوڵەتى لە ڕێگەى پشتگیرییەکانیەوە بۆ ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانە لە پرۆژەکانى هەرێم کاردەکەن پیشانیداوە.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، سەرەڕاى ڕێگریەکان هەرێمى کوردستان دەتوانێت ساڵانە 40 ملیار مەتر چوارگۆشە غاز بەرهەمبێهێت لە ساڵى 2035ەوە، لەکاتێکدا ئێستا 5 ملیارە ساڵانە، دەتوانرێت ئەوەش لە ڕێگەى کارى قۆناغ بە قۆناغ بهێنرێتە دى و تەرکیز لەسەر پرۆژە گەورەکان بکرێت.

 

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە پێشى وایە، هەروەها بوارى غاز دەتوانێت هەرێمى کوردستان و بەغداش لە یەکتر نزیک بکاتەوە و تواناى غازیى هەرێم کێشەکانى نێوانیان سوک بکات بەتایبەتى لە بوارى بودجەدا.