گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای لێپرسینەوە دەکرێت

’’بەرپرسێکی باڵا بۆ خۆدزینەوە لە پرساندنی پەرلەمان خۆی دەکات بە توشبووی کۆرۆنا’’

2021.01.23 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەرپرسێکی باڵا بۆ خۆدزینەوە لە پرساندنی پەرلەمان خۆی دەکات بە توشبووی کۆرۆنا’’

 ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ڕاست و دروستی ئەو بەڵگەنامە بزیشکییە دەکەن کە لەسەر باری تەندروستیی سەرۆکی پێشووی دەستەی زانیاری و پەیوەندییەکان وەریگرتووە، ئەوەش لەدوای ئەوەی دەوترێت، بۆ خۆدزینەوە لە پرساندن خۆی کردووە بە توشبووی کۆرۆنا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، عەلی خووەیلیدی، سەرۆکی پێشووی دەستەی زانیاری و پەیوندییەکان، لەبری خۆی کەسێکی  توشبووی بەڤایرۆسی کۆرۆنا ناردووە بۆ پشکنین بۆئەوەی لە پڕۆسەی لێپرسینەوەی لە پەرلەمان  خۆی بدزێتەوە و بە پشکنینی ساختە خۆی بە توشبووی کۆرۆنا لە قەڵەم داوە. 

 

لەوبارەیەوە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان (شەممە 23ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " وەزارەتی تەندروستی بە بەرپرس دادەنێت و ڕێوشوێنی خۆی دەگرێتەبەر لەبارەی هەر بەڵگەنامەیەکی نادروست و لەبەردەم  پەرلەماندا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".  

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتی تەندروستی ئاراستەکردووە بۆ ناردنی تیمێکی تەندروستی بۆ پشتڕاستکردنەوەی دۆخی تەندروستیی عەلی خووەیلیدی، سەرۆکی پێشووی  دەستەی زانیاری و پەیوەندییەکان، بۆ ئەوەی بزانرێت ناوبراو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە یان نا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە،" ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی ئاگادار کراونەتەوە کە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەبێت پڕۆسەی  پرساندنی ناوبراو دیاریبکرێت، بە ئامادەبوونی یان بە بەبێ ئامادەبوونی".

 

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، " دەبێت لەماوەی 48 کاتژمیردا لێکۆڵێنەوە لە ڕاست و دروستی ئەو بەڵگە پزیشکییە بکرێت و پەرلەمانتار علا ڕوبەیعی کە داوای لێپرسینەوەی خووەیلیدی کردووە ئاگاداربکرێتەوە".