گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بووەهۆی گیان لەدەستدانی منداڵێک

تيك تۆک لە منداڵان قەدەغە دەکرێت

2021.01.23 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
تيك تۆک لە منداڵان قەدەغە دەکرێت

ناس کورد- 

 دەستەى پاراستنى داتاکان لە ئیتاڵیا ئاشکرایکرد، دواى گیانلەدەستدانى منداڵێک بەهۆى بەشداریکردن لە یارى "ملپێچ"، تۆڕەکەیان تا کاتێکى دیاریکراو لە منداڵان قەدەغە کردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەى پاراستى داتاکان لە ئیتاڵیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنى تۆڕى "تیک تۆک"ى چینى تا 2021/2/15 و بڕیارەکەش دەستبەجێ دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، قەدەغەکردنەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان منداڵە و تەمەنیان بە "پارێزراوى تەواو" ديارى نەکراوە.

 

ئەوەش دواى ئەوەدێت، پێشتر منداڵێکى تەمەن 10 ساڵ لە باشورى ئیتاڵیا بەهۆى یارییەکەوە کە لە شێوەى Challengeە لە تۆڕەکە بڵاوبووەتەوە و بەکارهێنەران دەیکەن، گیانى لەدەستدا.

 

لاى خۆیەوە داواکارى گشتى لە پالێرمۆ بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەیان لەسەر "هاندان بۆ خۆکوشتن" كردووەتەوە بۆ زانینى ئەوەى ئایا کەسێک داواى بەشداری لێکردنى کردوە یاخود لە پەخشى ڕاستەوخۆدا بووە لەگەڵ کەسانى تر یاخود ڤیدیۆى بۆ هاوڕێیەکى یاخود کەسێک کە دەیناسێت تۆمار کردوە.

 

بەپێى یاریەکە، منداڵان بە ڕێگەیەک لە ڕێگەکان هەناسە لە خۆیان دەبڕن تا ئەو کاتە دەبورێنەوە، ئەوەش بۆ هەستکردن بە "هەستێکى بەهێز".