گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵنیاییەک لەبارەی لێبڕینی مووچە

ڕوونکردنەوەیەک لە دارایی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی لیبڕینی مووچە

2021.01.23 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە دارایی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی لیبڕینی مووچە

 ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دڵنیایی دەدات لەوەی کە هیچ لێبڕین و کەمکردنەوەیەک لە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2021 ئەنجام نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 23ی کانوونی دووەمی 2021) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "هیچ لێبڕینێک لە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2021 نییە، جگە لە پلە باڵاکان."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، لە لیژنەی دارایی پەرلەمانە و لیژنەکە بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساکە.

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی کوردی لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى کانونى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لیژنەى دارایى لە گفتوگۆکانى لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە  و بەرەو کۆتایى دەڕوات، پێدەچێت لەکۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە. 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەورەترین کێشەى بودجەکە پشکى هەرێمە و لەگەڵ گەیشتنى شاندى هەرێمدا بۆ بەغدا ئەوەش یەکلایى دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى بگەنە ڕێکەوتنێکى نیمچە کۆتایى لەسەرى.